English | Kurdî | کوردی  
 
دوای بڕیارەكەی ئەمەریكا نرخی مۆبایلەكانی هواوی بە ڕێژەی ٩٠% دابەزیوە
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2019-05-27 [08:47 AM]

​ZNA- هەولێر


دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕێگریی لە هواوی کرد لە بازرگانیکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، نرخی مۆبایلەکانی هواوی بە شێوەیەکی زۆر دابەزیوە.

ماڵپەڕی فۆربس بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە بەناوبانگترین مۆبایلەكان لە بەریتانیا، سامسۆنگ گالاکسی S10+  بە بەکارهاتووی نرخەکەی بە ڕێژەی ٤٥% دابەزیوە، بەڵام گرانبەهاترین مۆبایلی هواوی، "Huawei P30 Pro" کە بە نوێی بە ١١٥٠ دۆلارە، ئەویش لە ئێستادا نرخەکەی بە ڕێژەی ٩٠% دابەزیوە کە دەکاتە ١٣٠ دۆلار.

لە ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو بڕیارەی ئەمریکا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بازاڕ و نرخی مۆبایلەکانی هواوی هەبووە، ئەوەش هەموو جۆرەکانی دەگرێتەوە، مۆبایلی ساڵی ڕابردووی هواوی، P20، بە بەکارهاتوویی لە ئێستادا بە ٧٠ دۆلار دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا مۆبایلە کۆنەکانی سامسۆنگ هێشتا بە نرخێکی ئاسایی دەفرۆشرێن بە بەراورد بە هواوی.

بە پێی پسپۆڕان ئەم گرفتە تەنها وڵاتە ڕۆژئاواییەکان ناگرێتەوە، بازاڕی بەکارهاتووی ئاسیا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە، هەرچەندە زۆربەی فرۆشیارەکان ئامادەن مۆبایل و ئامێری هواوی بکڕن، بەڵام نرخێکی زۆر کەمی پێدەدەن، لە هەمان کاتیشدا هەندێک لە دوکانەکانی چین و کۆریای باشور بە تەواوی وازیان لە کڕینی مۆبایلەکانی هواوی هێناوە.

 





مشاهدة 7924
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad