English | Kurdî | کوردی  
 
سوودەکانی سێوی سەوز
الإعلان
 
تصویت
معرض الصور
2019-07-22 [10:22 AM]

هەولێر _ ZNA



ئارەزووی خواردنی سێوی سەوز دەکەیت ؟ ئەگەر دەزانیت چەندە بەسوودە ئەوە بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم میوە بەتامە دەخۆیت ، لەڕێی ئەم بابەتەوە بە گرنگترین سوودەکانی ئەم میوەیە ئاشناتان دەکەین .


١- بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵی تیادایە :
لەناو سێوی سەوزدا بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵ ھەیە و وادەکات زوو ھەست بەتێربوون بکەیت بۆ چەند کاتژمێرێک ، ئەو کەسانەش کە ویستی ئەوەیان ھەیە کێشیان داببەزێنن ئەوە دەتوانن ڕۆژانە سێو بخۆن بۆ دابەزاندنی کێشیان .


٢- بڕێکی باش لە ڤیتامین و کانزای تیادایە:
لەناو ئەم جۆرە لە سێو بڕێکی باش ڤیتامین A , B١٢, K, E, B٦ و زینک و پۆتاسیۆم و کاتزای ئاسن ھەیە  کە بۆ جەستە پێویستن .


٣- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن کەمدەکاتەوە :
 بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ لەم میوەیەدا وادەکات ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەمببێتەوە .


٤- ئاستی کۆلیسترۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت : 
زۆر بە ئاسانی و لەڕێگەی خواردنی سێوێکەوە دەتوانیت ئاستی کۆلیسترۆڵی ناو خوێنت جێگیر بکەیت و بیخەیتە ناو سیستمی خۆراکیتەوە .


٥- ڕێگە دەگرێت لە قەبزی و سکچوون :
ھەریەک لە سکچوون و قەبزی دوو کێشەی تەندروستی بێزارکەرن ، دەتوانیت بۆ چارسەری ھەردوو حاڵەتەکە سێوی سەوز بەکاربھێنیت .





مشاهدة 2302
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad