English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کومان : ناتوانین ھەموو نازناوەکان بەدەست بھێنین 
2020-12-15 [04:31 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆنالد کومان راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت ، دڵخۆش نین بەو ئەنجامانەی لە لالیگا بەدەستمان ھێناوە . 

ئەمەش پوختەی لێدوانەکانی کومانە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆ . 

سەرسامم بە شێوازی یاریکردنی ریال سۆسیداد و سبەی یارییەکی کراوە دەبێت و ھەوڵدەدەین سەربکەوین . 

بەشێوەیەکی گشتی دڵخۆش نین بە ئەنجامەکانمان لە لالیگا ، چونکە لە ھەندێک یاری شکستمان ھێنا نەدەبوو بدۆڕین. 
بیانیچ دڵخۆش نییە ، قسەم لەگەڵی کردووە و ھەوڵدەدەین گرفتەکە چارەسەر بکەین . 

رووبەرووبوونەوەی پاریس سانجێرمان ئاڵۆزە ، بەڵام دەبێت چاوەڕێ بکەین بۆ مانگی دووی ساڵی داھاتوو . 

یانەی بەرشەلۆنە یانەیەکی بەھێزە و یاریزانی زۆرباشی ھەیە ، بەڵام لە سەر راھێنەر پێویستە ١١ یاریزان دەست نیشان بکات بۆ یاریکردن . 

دیمبلی دەستی بە راھێنانەکان کردووتەوە و ناتوانم کاتی گەڕانەوەی دیاری بکەم . 

کەشی گشتی یانەکەمان زۆرباش و یاریزانەکان لەگەڵ یەکتری پەیوەندییەکی پتەویان ھەیە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2296جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad