English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاندەرانی بەرشەلۆنە لە میسی ھەڵدەگەڕێنەوە 
2021-01-03 [01:13 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھاندەرانی بەرشەلۆنە بەسەر دوو بەرە دابەش بوون لەسەر نوێکردنەوەی بۆندی لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە . 

بەپێی راپرسییەکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، لە ٥٢% ھاندەرانی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەوەن یانەکەیان ھەوڵی زیاتر بدات بۆ نوێکردنەوەی میسی . 

ئەم رێژەیەش دابەش بوون بەسەر دوو چین ، لە ١٤% یان لەگەڵ ئەوەن میسی پێویستە بمێنێتەوە بەھەر شێوەیەک بێت ، بەڵام لە ٣٨% لەگەڵ ئەوەن میسی بمێنێتەوە بەڵام مووچەکەی کەم بکرێتەوە . 

لەلایەکی دیکە ٤٦% بەشداربووانی راپرسییەکە لەگەڵ ئەوەن میسی لە یانەی بەرشەلۆنە بڕوات و پێویست ناکات یانەکەیان ھیچ ھەوڵێک بدات بۆ مانەوەی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2248جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad