English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند کچە یاریزانێک سزا دەدات 
2021-01-16 [02:01 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ شەممە ١٦/١/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- پاش لێکۆڵینەوەی لێژنەی رێکاری لە رووداوەکانی یاری نێوان ئافرەتانی دھۆک و ئەفرۆدەیت لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، وردبینی و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تەواوی یاریزانە بانگھێشتکراوەکان، یاریزانەکان داوای لێبوردنیان لە یەکتر کرد و ئاشتبوونەوە و ھیچ گرفتێک نەماوە.
٢- بە ھۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی لە یاری نێوان ئافرەتانی دھۆک و ئەفرۆدەیت لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان دوای لێکۆڵینەوە، بڕیاردرا بە راگرتنی یاریزانی یانەی ئافرەتانی دھۆک (شێنێ قادر) بۆ یەک یاری و غەرامەکردنی بە بڕی ١٥٠٠٠٠ سەد و پەنجا ھەزار دینار.
٣- ھەر سزایەکی دارایی لە لایەن یەکێتییەکەمان بەرامبەر (یانەکان، کارگێران، ستافی ھونەری، یاریزانان و خزمەتگوزار) ـی یانەکان بدرێت، پێویستە رۆژێک پێش یاری بڕی غەرامەکە رادەستی ژمێریاری یەکێتییەکەمان بکرێت:
ڕ- بۆ یانەکان، ئەگەر غەرامەکە رۆژێک پێش یاری رادەست نەکات، ئەوا یارییەکەیان بەرَیوە ناچێت و ئەنجامی یارییەکە (٣×٠) گۆڵ بۆ تیپی بەرامبەر ھەژمار دەکرێت و سزاکە بەردەوام دەبێت.
ب- ئەگەر غەرامە بۆ کارگێران و ستافی ھونەری و یاریزانان و خزمەتگوزار بێت، بۆیان نییە لە نێو یاریگە ئامادەبن تاکو پارەکە رۆژێک پێش یاری رادەست نەکات، لە ئەگەری دواخستنی سزاکە بەردەوام دەبێت.
٤- بڕیاری یەکێتییەکەمان تایبەت بەشداری نەکردنی یاریزانانی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، کە بە فەرمی ئاگادارمان کردبوونەوە نابێت بەشداری لە یارییەکانی خولی نایابی فوتساڵی عێراقدا بکەن تاکو خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان ھەبێت، دوا ئەوەی ھەندێک لەو یاریزانانەی ناویان لە خوارەوە ھاتووە پێچەوانەی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان یارییان کرد و بڕیارەکەیان شکاند، بڕیاردرا بە:
ڕ- غەرامەکردنی ھەریەکێک لەم یاریزانانە بە بڕی ١٥٠٠٠٠ سەد و پەنجا ھەزار دینار.
ب- ئاگاداری کۆتایی بۆ سەرجەم یاریزانانی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، ئەگەر دووبارە بڕیاری یەکێتییەکەمان بشکێنن و بەشداری لە یارییەکانی خولی نایابی فوتساڵی عێراقدا بکەن، مافی بەشداری کردنیان لە وەرزی ٢٠٢١/٢٠٢٢ ـی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان نابێت.
ت- بانگھێشتی ئەو یاریزانانەی لە خوارەوە ناویان ھاتووە دەکەین، بۆ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨/١/٢٠٢١ لە کاتژمێر ٤:٠٠ ـی ئێوارە بۆ بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ھەر یاریزانێک ئامادە نەبێت تووندترین سزا دەدرێت.
• دێرین مەحموود ـ ئافرەتانی دھۆک.
• شۆخان نورەددین ـ چۆمان
• ئاواز یوونس ـ چۆمان
• خەڵات ئەسعەد ـ چۆمان
• ھێدی خان مەجید ـ ئەفرۆدەیت
• حەلیمە جەلیل ـ ئەفرۆدەیت
• شانۆ محەمەد ـ ئەفرۆدەیت
• شەنگار غالب ـ ئەفرۆدەیت
٥- ئاگاداری کۆتایی بۆ سەرجەم سەرپەرشتیارانی یارییەکان، کە نابێت بە ھیچ شێوەیەک لە نێو یاریگەدا وێنە لەگەڵ ستافی ناوبژیوانان و کاپتنی یانەکان بگرن.
٦- ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی دربەندیخان، کە یاری داھاتووی یانەکەیان لە یاریگەی خۆیان ئەنجام نادرێت، تاکو رێڕەوی تایبەت بە ھاتنە ژوورەوە و دەرەوەی یاریزانان و ستافی ناوبژیوانان دروست نەکەن.
٧- گۆڕانکاری لە بەرێوەچوونی یارییەکانی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان کراوە، بەمشێوەیەی خوارەوە:
ڕ- یارییەکانی گەڕی یازدەیەم لە رۆژی ھەینی رێکەوتی ٢٢/١/٢٠٢١ بەرێوە دەچێت.
ب- یارییەکانی گەڕی دەیەم لە رۆژی ھەینی رێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢١ بەرێوە دەچێت.
٨- دوای بانگھێشتکردنی سەرپەرشتیاری یاری و نوێنەرانی ھەردوو یانەی ئاشتی و سەیدسادق و ستافی ناوبژیوانانی یاری نێوان ئاشتی و سەیدسادق لە خولی پلەیەکی کوردستان، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
ڕ- راگرتنی ناوبژیوانی یاریدەدەر (محەمەد لەتیف) تا کۆتایی ھاتنی چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان بۆ وەرزی ٢٠٢١/٢٠٢٠، ئەمەیش بە ھۆی ھەڵەی زەق و بڕیاری نادروست لە یارییەکە.
ب- راگرتنی راھێنەری یانەی سەیدسادق (رەمزی ساڵح) بۆ یەک یاری و غەرامەکردنی بە بڕی ٢٥٠٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار، ئەمەیش بە ھۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی و رێنماییەکان و وەرگرتنی کارتی سوور لە یارییەکەدا.
ت- سەرپەرشتیار و ستافی ناوبژیوانی یارییەکە دەگۆڕدرێن.
پ- یارییەکە لە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٩/١/٢٠٢١ لە کاتژمێر ٢:٠٠ ـی ئێوارە، لە یاریگەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە بێ ئامادەبوونی ھاندەرانی ھەردوو یانە لە گێمی دووەم بە ھەمان لیستی ناوی یاریزانان و سزاکان و ئەنجامی یارییەکە دەست پێدەکاتەوە.
ج- ھەر یانەیەک ئامادەی یارییەکە نەبێت، بە دۆڕاو  ھەژمار دەکرێت بە ئەنجامی (٣×٠) گۆڵ بۆ یانەی ئامادە بوو.
ح- ئاگاداری کۆتایی بۆ جەماوەری یانەی سەیدسادق، ئەگەر رێز لە رێنماییەکان نەگرن و دوور نەکەونەوە لە ھاندانی ناتەندروست، یاری یانەکەیان دەگوازرێتەوە بۆ یاریگەیەکی دیکە بە ١٠٠ کم دوورتر.
٩- یاری نێوان (رزگاری × ئاشتی) و (سەیدسادق × خانەقین) لە گەڕی پێنجەمی خولی پلەیەکی کوردستان، لە رۆژی ھەینی رێکەوتی ٢٢/١/٢٠٢١ لە کاتژمێر ٢:٠٠ ـی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
١٠- لە یاری نێوان برایەتی و چەمچەماڵ لە خولی نایابی کوردستان، بە ھۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی لە لایەن یاریزانی یانەی چەمچەماڵ (ھەرێم کەریم) ژمارە ٢ بڕیاردرا بە:
• راگرتنی ناوبراو بۆ چوار یاری.
• غەرامەکردنی ناوبراو بە بڕی ٣٠٠٠٠٠ سێسەد ھەزار دینار.
١١- ئاگاداری کۆتایی بۆ جەماوەری یانەی شەقڵاوە، بە ھیچ شێوەیەک رێگە نادرێت یاری ئاگرین لە نێو یاریگەدا بەکاربێت، لە ئەگەری دووبارە بوونەوە سزای تووند دەدرێن.
١٢- ئاگاداری یانەی شۆرجە دەکەینەوە پێویستە ژووری تایبەت و توالێت بۆ سەرپەرشتیاری یاری و ستافی ناوبژیوانان و یاریزانانی یانەی میوان دابین بکەن، بە پێچەوانەوە یارییەکانیان لە یاریگەی خۆیان ئەنجام نادرێت.
١٣- سوپاس و پێزانین بۆ ھەریەک لە سەرۆکی یانەی زاخۆ (سەلمان حەمید) و سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ (رێبوار خدر) و سەرۆکی یانەی شەقڵاوە (زیاد محەمەد)، کە لە ھەفتەی رابردوو لە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، رۆڵێکی باش و جوانیان گێڕاوە لە رێکخستنی ھاندەرانی یانەکانیان و ھێمن کردنەوەی یاریزانەکانیان لە کاتی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە یارییەکاندا.





ئەم هەواڵە 2197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad