English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیوناردۆ : لەھیچ یاریزانێک ناپاڕێینەوە بۆ مانەوە 
2021-01-18 [02:34 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیۆناردۆی بەرازیلی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەڵێت ، یانەی سانجێرمان شوێنێکی گونجاوە بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکان . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لیوناردۆ رایگەیاند : ھیوادارام نەیمار و مپاپێ قەناعەتیان بە پرۆژەکەی پاریس سانجێرمان ھەبێت بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکان . 

لیوناردۆ گووتیشی : لەھیچ یاریزانێک ناپاڕێینەوە بۆ ماوە و پێیان ناڵێین "تکایە لەگەڵ ئێمە بمێننەوە"، ئەوەی ئارەزوو دەکات لەگەڵمان بەردەوام بێت ، پێشوازی لێدەکەین و لە ئێستاشدا بەرەوپێشەوەچوونێکی باش لەگەڵ نەیمار و مپاپێ ھەیە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکانیان . 

سەبارەت بە گرێبەست کردن لەگەڵ میسی لیۆناردۆ رایگەیاند : ئەستێرەکانی وەک میسی ھەموو کات لە لیستی گرینگی پێدانی یانەی پاریس سانجێرمان دەبن ، بەڵام کاتەکە گونجاو نییە بۆ قسەکردن لەسەر گرێبەست کردن لەگەڵ میسی . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2215جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad