English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند رێنماییەکی نوێ دەردەکات 
2021-01-25 [03:24 AM]

ZNA- ھەولێر


چۆنیەتی دەستنیشانکردنی پاڵەوان لە سەرجەم خولەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠٢١/٢٠٢٠ 

١- ئەو یانەیەی زۆرترین خاڵ کۆ بکاتەوە دەبێتە پاڵەوانی خولەکە، بەڵام ئەگەر دوو یانە ژمارەی خاڵەکانیان وەکو یەک بوو، ئەوا ئەم خاڵانەی خوارەوە بۆ دەستنیشانکردنی یانەی پێشەنگ پەیڕەو دەکرێت.
ڕ ـ تێڕوانین لە ئەنجامەکانی یارییەکانی نێوانیان، ئەو یانەی لە ئەنجامی یاری نێوانیان زۆرترین ژمارەی خاڵی کۆ کردبێتەوە بە بردنەوەی لە دوو یاری لە یانەی بەرامبەری، یان بە بردنەوە و بەرامبەر بوونێک لەگەڵ یانەی بەرامبەری، ئەوا لە پێشەنگ دادەنرێت، بۆ نموونە یانەی (A) لە یاری یەکەم و دووەم لە یانەی (B) دەباتەوە ئەوا بە سەرکەوتوو دادەنرێت، بە ھەمان شێوە ئەگەر یانەی (A) لە یارییەک براوە بوو و لە یارییەک یەکسان بوو دیسان بە سەرکەوتوو دادەنرێت.
ئەگەر دوو یانەی رکابەر لە یاری چوون و ھاتن ھەر یەکێکیان بردنەوەیەکی ھەبوو، ئەوا سەیری جیاوازی گۆڵەکانی بردنەوەکانیان دەکرێت، ئەو یانەیەی بە زۆرترین ژمارەی گۆڵ براوە بووە بە سەرکەوتوو دادەنرێت، بۆ نموونە یانەی (A) لە یاری چوون بە ئەنجامی (١-٠) گۆڵ لە یانەی (B) بردووەتەوە، لە یاری ھاتن یانەی (B) بە ئەنجامی (٢-٠) لە یانەی (A) بردووەتەوە، ئەوا یانەی (B) بە سەرکەوتوو دادەنرێت.
ئەگەر ھەردوو یانەی رکابەر لە دوو یاری نێوانیاندا ئەنجامەکانیان بە یەکسانبوون کۆتایی ھاتبێ، ئەوا سەیری جیاوازی گۆڵ لە یارییەکان ناکرێت، بۆ نموونە یانەی (A) لەگەڵ یانەی (B) لە یاری چوون بە ئەنجامی (٠-٠) گۆڵ یەکسان بوونە، لە یاری ھاتن بە ئەنجامی (٢-٢)گۆڵ یەکسان بوونە، ئەوا سەیری ژمارەی گۆڵی تۆمار کراو لە یاریگەی یانەکان ناکرێت.
ئەگەر یەکسانی نێوان دوو یانە بەردەوام بوو، یان زیاتر لە دوو یانە لە ژمارەی خاڵ یەکسانبوون، ئەوا بڕگەکانی (ب، ج، د، ھـ)، کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە پەیڕەو دەکرێت.
ب ـ ئەو یانەیە سەرکەوتووە، کە لە جیاوازی گۆڵ بە سافی (ئەنجامی لێدەرکردنی جیاوازی گۆڵی تۆمار کراو و لێکراو) زیاتری ھەیە.
ج ـ ئەگەر لە جیاوازی گۆڵیش یەکسانبوون، ئەوا ئەو یانەیەی زۆرترین ژمارەی بردنەوەی ھەیە بە سەرکەوتوو دادەنرێت.
د ـ ئەگەر لە ژمارەی بردنەوەکانیش یەکسانبوون، ئەوا ئەو یانەیە بە سەرکەوتوو دادەنرێت، کە ژمارەی گۆڵە تۆمار کراوەکانی زیاتر بێت.
ھـ ـ ئەگەر لە ژمارەی گۆڵە تۆمار کراوەکانیش یەکسانبوون، ئەوا یارییەکی یەکلاکەرەوە بۆ دەستنیشانکردنی یانەی سەرکەوتوو، لە نێوان ئەنجام دەدرێت.
تێبینی: ئەگەر ھەر خولێک بە یەک قۆناغ بەڕێوە چوو، ھەمان رێنماییەکانی بڕگەی (١) ـیان لەسەر پەیڕەو دەکرێت، بۆ نموونە ئەگەر دوو یانە خاڵەکانیان وەک یەک بوون، ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ یاری نێوانیان، ئەو یانەیەی لە یارییەکە براوە بووە، لە ریزبەند لە پێش یانە رکابەرەکەی دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 2134جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad