English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانانی ئەتلەتیکۆ لە سیمیۆنی ھەڵدەگەڕێنەوە 
2021-03-09 [02:56 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یاریزانانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ناڕازین لە شێوازی یاریکردنی یانەکەیان. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، دوای یەکسان بوونی ھەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دێربی شاری مەدرید ، لە ژووی خۆگۆڕینی یاریزانان مشتومڕ لە نێوان سیمیۆنی و یاریزانەکان دروست بووە لەسەر شێوازی یاریکردنی یانەکەیان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یاریزانەکان رەخنەیان ھەبووە لەوەی لە گێمی دووەمی یارییەکە سیمیۆنی زیاتر بە شێوەی بەرگری یاری کردووە ئەمەش وایکردووە ریال مەدرید گۆڵی یەکسان بوونەوە تۆمار بکات . 

لەئێستادا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پلەی یەکەمی خولی ئیسپانی دێت بە کۆکردنەوەی ٥٩ خاڵ و بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی خاوەنی پلەی دووەم ، بەڵام یارییەکی کەمتر ئەنجامداوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1819جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad