English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید رۆنالدۆی بێ ئومێد کرد 
2021-03-13 [02:31 AM]

ZNA- ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتس ئارەزوو دەکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی ریال مەدرید . 


لە دوای درەچوونی یانەی یۆڤانتس لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ ، رۆنالدۆ ئارەزوو دەکات خانمە پیرەکە جێ بھێلێت و روو لە یانەی شاھانە بکاتەوە . 

رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن ، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ھیچ گرنگی بەگەڕانەوەی رۆنالدۆ بۆ یانەکەیان نادەن و ئامادە نین گرێبەست پێشکەش بە رۆنالدۆ بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی شاھانە.  

رۆژنامەکان ئاماژە بەوە دەدەن ، ھەردوو یانەی مانشستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان ئارەزوو دەکەن گرێبەست پێشکەش بە رۆنالدۆ بکەن ، بەڵام بەھۆی بەرزی مووچەکەی تا ئێستا بە فەرمی ھیچ قسەیەکیان نەکردووە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad