English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هازارد لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە
2021-03-16 [12:14 PM]

ZNA-هەولێر


بەهۆی پێکانەی تووشی بووە، ئیدین هازارد ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید لەبەردەم داهاتوویەکی مەترسیداردایە و ئەگەری هەیە ماوەیەکی زۆر دووربکەوێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، هازارد لە گوزینگیدا هەستی بە ئازار کردووە و لە دوایین مەشقەکانی ریال مەدریددا ئامادەنەبوو، ئەمشەویش بەرامبەر ئاتالانتا لە یاریی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاریی ناکات.

هازارد لە دوایین یاریی ریال مەدریددا لە لالیگا بەرامبەر یانەی ئێلچی تەنیا 15 خولەک یارییکرد، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دەڵێن " هازارد پێویستیی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە و لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییەش، ئەم وەرزە بۆ هازارد بەهۆی پێکانەوە کۆتاییدێت و ئەگەری هەیە بەشداری لە رکابەرییەکانی یۆرۆشدا نەکات، لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا.

هازارد لەو کاتەوەی پەیوەندیی بە یانەی ریال مەدرید کردووە، ئەمە جاری یازدەیەمە تووشی پێکان دەبێت کە بەدرێژایی 7 ساڵ یارییکردنی لە یانەی چێڵسی تووشی ئەو ژمارەیە پێکانە نەبووە.

زینەدین زیدان، لەبارەی ئیدین هازاردەوە بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ئاتالانتا گوتی " دڵنیام هازارد سەرکەوتوو دەبێت، ئەگەر لە کاتی راهێنەرایەتیکردنی منیشدا نەبێت، چونکە ئەو گرێبەستێکی درێژی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە".

بەپێی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، هازارد سوورە لەسەر ئەوەی کە لە چەند هەفتەی داهاتوو نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی دەست بە قۆناخەکانی وەرگرتنی چارەسەر بکات.





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad