English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خشته‌..ئه‌مشه‌و دوو یانه‌ی تر ماڵئاوای له‌ چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ن
2021-03-17 [09:33 AM]

ZNA - ھەولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ یاریه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ، دوو یاری تر به‌ڕیوه‌ده‌چن.

 

 

له‌ یه‌كه‌م یاری ئه‌مشه‌، كه‌ له‌ كاتژمیر 11ی شه‌ به‌ڕیوه‌ده‌چن یانه‌ی بایرن میونشن میوانداری یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی ده‌كات.

 

یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ یاری چوون هه‌نگاوێكی باشی ناوه‌ و زۆر نزیكه‌ له‌ گه‌یشتن بۆ قۆناغی داهاتوو، دوای ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی 4 به‌ 1 یاریه‌كه‌ی بردبویه‌وه‌، هه‌ر بوویه‌ ئه‌مشه‌و ئه‌ركی یانه‌كه‌ سووكه‌ و ده‌توانێت به‌ ئاسانی بگاته‌ قۆناغی داهاتوو.

 

 

دووه‌م یاری، یاری ئاگرین و پڕ تام و چێژ ده‌بێت له‌ نێوان چێڵسی و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، له‌ یاری چوون یانه‌ی بلۆز له‌ نێو یاریگای ئه‌تله‌تیكۆ توانی یاریه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر بباته‌وه‌.

 

بۆیه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ردوو یانه‌ به‌ هه‌ستیاری ده‌چنه‌ نیو یاریگا و جگه‌ له‌ پاراستی تۆڕی گۆڵی خۆیان، هه‌وڵی هه‌ژاندنی گۆڵی یه‌كتر ده‌ده‌ن.

 

 

 





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad