English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس داوای ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە دەکات 
2021-03-28 [03:24 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرپرسانی یانەی یۆڤانتسی ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس بە نیازن لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان گرێبەستێک پێشکەش بە یانەی بەرشەلۆنە بکەن بۆ بەدەست ھێنانی تواناکانی عوسمان دیمبلی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی دیمبلی لە ھاوینی ٢٠٢٢ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی دێت و بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر راسپاردەی کومانی راھێنەر ھەوڵدەدەن گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی خانمە پیرەکە دەیانەوێت ھێلی پێشەوەی تیپەکەیان بە دیمبلی بەھێزتر بکەن و ئامادەشن گرێبەستێکی باش پێشکەش بە بەرشەلۆنە بکەن بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی دیمبلی. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad