English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر: نرخی مریشک دادەبەزێنن و ڕێگە نادەن نرخەکە لەوە زیاتر بەرز بکرێتەوە
2021-03-28 [05:08 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر، نرخی مریشک دادەبەزێنن و ڕێگە نادەن نرخەکە لەوە زیاتر بەرز بکرێتەوە و لەو نرخە جێگیر بکرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی مریشک بەڕێژەی زۆر ناسروشتی بەرز بووەتەوە، لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر و وەزیری کشتوکاڵ بۆ دابەزینی نرخی مریشک گفتوگۆمان کردووە، ھەروەھا ھەموو ساڵێک لەم کاتانە نرخی مریشک بەھۆی کەمیی بەرھەمھێنان و چەند کێشەیەکی دیکەوە بەرز بووەتەوە، ئەمانەش بوونەتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکە.

ھەروەھا نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە چەند ڕێکارێکیان گرتووەتە بەر و "لە چەند ڕۆژی داھاتوودا نرخی مریشک زۆر دادەبەزێنین، ناتوانین لە نرخێک جێگیری بکەین، ڕێگەش نادەین ئەو بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە جێگیر بکرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 799جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad