English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: دوو پرۆژە یاسا بۆ ھەمواری یاسای خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ئامادە دەکرێت
2021-03-28 [05:10 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کە دوو پرۆژە و پێشنیازەیاسا ئامادە دەکرێت کە لە بەرژەوەندیی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدایە.


مەم ئەسکەندەر، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک رێکخراو و نوێنەری خاوەن پێداویستە تایبەتەکان کۆبووینەوە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی پرۆژەیاسایەک کە تایبەتە بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ئەو پرۆژەیە لەلایەن رێکخراوێکەوە ئامادە کرابوو و ھەوڵی ھەموار کردنەوەی یاسایەکە دەدەین.


ھەروەھا مەم ئەسکەندەر، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو ل، کە پرۆژەیاسایەکیش لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراوە و  چاوەڕێ دەکەین بنێردرێتە پەرلەمان و دواتر لەم دوو پرۆژە و پێشنیارەیاسایە یەک پرۆژە ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی بۆ ئەوەت یاسای ئیمتیاز و مافی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ھەموار بکەینەوە و ئەم ھەموارکردنەوەش لە بەرژەوەندیی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدایە.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad