English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پشکی ھەرێمی لە پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند کرد
2021-03-28 [05:21 AM]

ZNA- ھەولێر


لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، ماددەی ١١ لە پڕۆژە یاساکە کە تایبەتە بە پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی، پەسەند کرا.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەیدا ماددەی ١١ کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا، پەسەند کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لیژنەی ناوبراو لە دەنگدان بە تەواوی بڕگە و ماددەکانی دیکەی پڕۆژەیاساکە بەردەوامە و بڕیارە دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکەش پڕۆژە یاساکە بۆ تێپەڕاندن ببرێتە پەرلەمان و بخرێتە دەنگدانەوە.

سەرچاوە | کوردستان ٢٤





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad