English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له ناحیەی ڕزگاری پێشانگایەكی كتێب كرایەوە
2021-03-28 [07:23 AM]

هەولێر - ZNA



علی جاف

لە ناحیەی ڕزگاری-ی سەر بە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پێشانگایەكی كتێب كرایەوە و ئەو پێشانگایە بۆ ماوەی سێ رۆژ كراوە دەبێت.

 رێبەر ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، بە ئاژانسی هەوالی زاگروسی ڕاگەیاند: "ئێمە وەكوو لقی  یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 28/3/2021، لە ناحیەی رزگاری بە بەشداریی بەرپرسانی حزبی و ئیداریی ناوچەكە و خوێنەر و كتێبدۆستێكی بەرچاو پێشانگایەكی كتێبمان كردەوە و ئەو پێشانگایە رۆژانە لە كاتژمێر 9ی بەیانییەوە تاكوو 5ی ئێوارە بۆ ماوەی سێ رۆژ كراوە دەبێت".

شیخ گوتی: "پێشانگاکە کتێبی هەمەجۆری لە بوارەکانی مێژووی، ،ڕۆمان و ، تەندروستیی، ئایینی، فكری و رۆشنبیری"ی لەخۆ گرتووە و كتێبەكان بەنرخێكی گونجاو دەفرۆشرێن و چەند دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە كە بریتین لە دەزگاكانی "ئەدیبان، حاجی قادری كۆیی، كەپر، نویسیار، بڕیار و رێنما" بەشدارییان تێدا كردووە".





ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad