English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر کوژرانی کچەکەی وەزارەتی کارەبا 
2021-03-29 [10:57 AM]

ZNA- ھەولێر


لەنێو وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان کوڕە کارمەندێک تەقە لە کچە کارمەندێک دەکات و کچەکە گیانی لەدەست دەدات . 
 
رووداوەکە کاژێر ١٠:٢٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩-٠٣-٢٠٢١  روویداوە. 
 
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەڵێت :  تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایداین بزانین ھۆکارەکە چییە. 

بەپێی زانیارییەکان،  رووداوەکە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، دیارە ئەو کچەش ماوەیەکە پرۆسەی ھاوسەرگیریی پێکھێناوە و ئەمڕۆش دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە دەوام بۆ وەرگرتنی مووچە، فەرمانبەرەکەی نێو وەزارەت تەقەی لێکردووە و کوژراوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بەوەی کە پێشر کچەکە و کوڕەکە ھیچ کێشەیەکیان ھەبووە دەڵێت "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ئەوان وەکو کارمەند و لایەنی کارگێڕی و خزمەتی وەزیفی ھیچ کێشەیەکیان نەبووە. بەڵام کێشە سەرەکییەکە لەنێوان خۆیاندا بووە وەکو لایەنی کۆمەڵایەتی و کێشەکە لە دەرەوەی وەزارەت بووە."
 
لەبارەی ئەوەی چۆن ئەو کارمەندە چەکی لەگەڵ خۆیدا بردووەتە ژوورەوە، ئومێد محەممەد ئاماژە بەوە دەدات، لە وەزارەتی کارەبا پشکنین زیاتر بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە کارمەندی وەزارەت نین، ئەو کارمەندەی تەقەی لە کچەکە کردووە ١٠ بۆ ١٥ ساڵە لە وەزارەتی کارەبا کار دەکات، بۆیە پشکنینی بۆ نەکراوە.
 
ئەو کچەی کوژراوە پێشتر مۆڵەتی وەرگرتووە، دوای ئەوەی مۆڵەتەکەی تەواوکردووە بۆ مووچە وەرگرتن ھاتووەتە وەزارەت. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەشڵێت " کاتێک کچەکە بۆ مووچە وەرگرتن ھاتووە، دەستگیرانەکەی لەگەڵدا بووە."





ئەم هەواڵە 829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad