English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی لەبارەی کوژرانی فەرمانبەرەکەیان بڵاوکردەوە
2021-03-29 [11:29 AM]

ZNA- ھەولێر



وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کوژرانی فەرمەنبەرێکیان لەناو گەراجی وەزارەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرە یەکێک بووە لە فەرمانبەرە دڵسۆز و بە تواناکانی وەزارەت.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:١٨ سەرلە بەیانی رێکەوتی ٢٩/٣/٢٠٢١ لە کارەساتێکی دڵتەزێندا ئەندازیار شادی عەبدوڵڵا فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی وەزارەتی کارەبا لەکاتی دەوامی فەرمی خۆیدا لەلایەن فەرمانبەرێکی دیکەی وەزارەتی کارەباوە بە دەمانجە کوژرا و لەلایەن پاسەوانەکانی وەزارەتەوە دەستگیرکرا و دواتر راستەوخۆ ھێزە ئەمنیەکان بکوژەکەیان دەستگیرکرد".

 ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەندازیار شادی عەبدوڵڵا فەرمانبەرێکی دڵسۆز و بەتوانای وەزارەتی کارەبا بوو، سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین خوا سەبوری کەسوکاری بداتەوە و جێگای بەھەشتی بەرین بێت".





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad