English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەروین بوڵدان: ئێمە دەستبەرداری ھەدەپە نابین و بە ھەموو شێوەیێک دەیپارێزین
2021-03-29 [12:16 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەنجومەنی ژنانی ھەدەپە بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان لە ئەنقەرە، دژی داخستنی پارتەکەیان گردبوونەوە و ئەو بڕیارەیان بە بڕیارێکی سیاسی ناو برد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دەسەڵات دەیەوێت سیاسەت و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا بێ ھەدەپە دیزایین بکات، وتیشی، داخستنی ھەدەپە گورزێکی گەورەیە لە مافی گەلی کورد و دیموکراسی لە تورکیا، بۆیه‌ ئێمە دەستبەرداری ھەدەپە نابین و بە ھەموو شێوەیێک دەیپارێزین.

پەروین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)‌ رایگەیاند پرسی داخستنی هه‌ده‌په‌، کوده‌تایه‌ دژی سیاسه‌تی کورد و دیموکراسیه‌ت له‌ تورکیا، جه‌ختییشی کرده‌وه‌، ئه‌وان به‌ هیچ شێوه‌یێک ناهێڵن پارته‌که‌یان دابخرێت.

پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ژنانی ھەدەپە رایگەیاند: "دەسەڵات دەیەوێت سیاسەت و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا بێ ھەدەپە دیزایین بکات، چوونکە ئەوان دەزانن ئەگەر ھەدەپە ھەبێت ناتوانن لە ھەڵبژاردنی داھاتوو سەرکەون، داخستنی ھەدەپە گورزێکی گەورەیە لە مافی گەلی کورد و دیموکراسی لە تورکیا".

ھاوسەرۆکی ھەدەپە، گوتیشی: "ئێمە دەستبەرداری ھەدەپە نابین و بە ھەموو شێوەیێک دەیپارێزین".

لەبارەی بڕیاری داخستنی ھەدەپە، ئه‌برۆ گونه‌ی وتەبێژی ھەدەپە گوتی: "تائێستا بە فەرمی ھیچ بڕیارێک بۆ داخستنی ھەدەپە نەگەیشتووەتە دەستمان، بەڵام دەسەڵات پەلە پەلیەتی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە، لە بەرامبەردا گەل لە ئاھەنگەکانی نەورۆز وەڵامی دەسەڵاتیان دایەوە".

 

کوردپرێس

 





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad