English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ته‌ندروستی: دەبێت رێکارەکان جیاوازتربێت، دەمانەوێت کاریگەری لەسەر گوزەرانی خەڵک نەبێت
2021-03-29 [12:25 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و لە دۆخێکی مەترسیداردان و پێویستە رێکارەکان توندوتۆڵتر بکرێن و دەبێت جێبەجێکردنی رێنمایی و رێکارەکان جیاوازتربێت بەراورد بە ماوەی رابردوو.

سامان بەرزنجی لە میانی بەسەرکردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤاکسین لە نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری ھەولێر، رایگەیاند "ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و لە دۆخێکی مەترسیدارداین، سبەی سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و راسپاردە و پێشنازەکانمان دەخەنەڕوو، ئومێد دەکەین رێکارەکان توندتر بکرێن، لەئێستاشەوە لە کۆبوونەوەی ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی ھەندێک پارێزگاکان بڕیاری نوێیانداوە".

سامان بەرزنجی سەبارەت بە ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ گوتی: "لە سەرەتادا رێکارەکان توندتر دەکرێن، پێش ئەوەی بگەینە قۆناغی قەدەغەی ھاتوچۆ ئەوا رێکاری دیکە ھەیە، دەمانەوێت رێکارەکان کاریگەری نەبێت لەسەر کار و گوزەرانی خەڵک، ئومێد دەکەین ھاووڵاتییان پابەند و پاڵپشت بن و لە ھەر دۆخێکیشدا بڕیاری پێویست بە رەوشەکە دەدەین".

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووتە ١١٩ ھەزار و ٤٨٠ کەس و سێ ھەزار و ٦٤٣ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad