English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد
2021-03-29 [01:34 AM]

ZNA- هەولێر



سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.3.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (هانسی ئیسکۆبار) باڵیۆزی ئیسپانیا لەعێراق و شانێکی یاوەری کرد.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکە، باڵیۆزی ئیسپانیا لەعێراق، تەئکیدی لەسەر پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان نێوان هەردوولا کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی شاری هەولێر کرد لەڕووی ئابووری و بازرگانیدا و تیشکی خستە سەر کردنەوەی سەنتەری بازرگانی ئیسپانی لەپایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ هەماهەنگی و لەیەکتر نزیک بوونەوەی کەرتی تایبەت.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئەوەی جەختی لە بەرە و پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین بەکردنەوەی ئەو سەنتەرە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووریەکانمان لەگەڵ وڵاتی ئیسپانیا، دڵنییاتان دەکەینەوە کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کەشێکی ئارام و لەبار هەیە بۆ کارکردن، هەربۆیە دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو ئەو کۆمپانیا و وەبەرهەمهێنرانەی وڵاتی ئیسپانیا کرایەوە کە دەیانەوێت بێنە هەولێر و وەبەرهێنان بکەن، وەک پارێزگای هەولێریش لەچوارچێوەی یاسای وەبەرهێنان هەموو ئاسانکاریەکیان پیشکەش دەکەین، دەخوازین بازرگان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەرانی وڵاتی ئیسپانیا ڕۆڵیان هەبێت لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی زیاتری شاری هەولێر".





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad