English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند برگەیەک کۆدەبێتەوە
2021-03-29 [02:05 AM]

ZNA-هەولێر


بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر  خوێندنەوەی یەکەمە ھەمواری یاسای کارەبا و ھەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاکی و چەند برگەیەکیتر کۆدەبێتەوە.

سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رۆژی چوارشەممەی داھاتوو ٣١ی٣ی٢٠٢١ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە چەند بڕگەیەکە، برگەی یەکەم، خوێندنەوەی یەکەمە لەسەر ھەمواری یاسای کارەبا و ھەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاکی.

ھەروەھا سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەو کۆبوونەوەیەدا بەردەوامی لەسەر خوێندنەوەی دووەم لەسەر پێشنیازی یاسای تۆڕ و بنچینەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان، کە پێش جەژنی نەورۆز پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ حەوت ماددەی  پێشنیازە یاسایەکە کردووە، بڕگەی چوارەمی دانیشتنەکەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پێنشنیازەیاسای پاراستنی بەرھەمە نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێ.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad