English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: پەسەند نەکردنی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق پەیوەندی بە ناوخۆ و ناوماڵی شیعەکانەوە ھەیە
2021-03-29 [02:07 AM]

ZNA-هەولێر


بریار بوو ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بدرێت، بەڵام بەھۆی رێکنەکەوتنی ناو ماڵی شیعەکان دەنگدان بە پڕۆژەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھۆڵی پەرلەمانی جێھێشت.

لەمبارەوە، محەمەدئەمین فارس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدا دەمێکە رێکەوتوون، بەڵام کێشە لەبەردەم رێکەوتنەکە دروستکراوە، لەماوەی رابردوو لە لیژنەی دارایی دووبارە رێکەوتن کراوە، بەڵام دیسان ھەندێ لایەنی شعیەکان کێشەیان خستەوە بەردەم رێکەوتنەکە کە دواجار دوێنێ لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ماددەی ١١ی پەیوەست بە پشکی ھەرێمی کوردستان بە رەزامەندی ھەولێر و بەغدا دەنگی لەسەر درا، کەوابێت ئەگەر لە وادەی کۆتایی پەسەندکردنی بودجە کێشەکە رێکەوتنی ھەولێر و بەغدا بوایە ئەوە بودجە دەبوو سەعات ١ی ئەمشە و پەسەند بکرایە، ھەروەھا بابەتی جەوھەری پەسەند نەکردنی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق پەیوەندی بە ناوخۆ و ناوماڵی شیعەکانەوە ھەیە، کە دوو ئاراستە دروستبووە، یەکەمیان لەگەڵ پەسەندکردنی بودجە و ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە، دووەمیان لەگەڵ ئەوەیە پەسەندنەکردنی بودجە بکات بە بیانوو بۆ ئەنجدامنەدانی ھەڵبژاردن. 

ھەروەھا محەمەدئەمین فارس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەسەر پرسی دۆلار بەرامبەر بە دینار رێکەوتن ھەبووە ھەروەکو نرخی خۆی بمێنێتەوە، ھەندێ گرفتی دیکەش ھەبووە کە سونەکان داوای ھەندێ پڕۆژەیان کردوە بۆ ناوچەکانیان و پرسی بودجەی ھەرێمی کوردستانیش یەکلابووەتەوە، کەوابێت بابەتەکە روونە کە کێشەکە پەیوەندی بە ناو ماڵی شیعەکانەوە ھەیە، بەڵام لایەنە شیعیەکان دەیانەویست کێشەکانی خۆیان لە شەقامی عێراقی بشارنەوە و بیخەنە سەر ھەرێمی کوردستان بەداخەوە ھەندێ لە پەرلەمانتاری کوردیش قسەکانی ئەوانیان دەوتەوە، بەڵام ئێستا دەڵێن ئەو رێکەوتنەی کە کراوە بە قازانجی ھەرێمی کوردستان نیە، لە کاتێکدا پێشتر دەیانووت ئەوە ھەولێرە ئامادەنیە نەوت رادەست بکات و ئەوەش ھۆکارە بۆ دواخستنی پەسەندکردنی بودجە، بە دڵنیاییەوە سبەی قسەی دیکەشیان دەبێت ئەگەر دەرکەوت کە رێکەوتنەکە بە قازانجی ھەرێمی کوردستانە کە ئێمە پێمانوایە ھەر رێکەوتن باشترە لە رێکنەکەوت بە مەرجێ لە چوارچێوەی دەستوور و بە قازانجی ھەموولایەک کرابێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad