English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی دابەشکردنی مووچەی لیواکان ئاشکرا دەکرێت 
2021-03-29 [06:27 AM]

ZNA- ھەولێر



بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند ، سەرەتای مانگی چوار مووچەی لیواکانی پێشمەرگە دەدرێت.


لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگە  رایگەیاند: "  ھاوپەیمانان پێیان ڕاگەیاندین لەسەرەتای مانگی چوار ،مووچەی لیوایەکانی پێشمەرگە دەنێردرێ و کێشە تەکنیکییەکە چارەسەر بووە".

ئەوەشی خستەڕوو:" سبەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبونەوەی لەگەڵ ھاوپەیمانان ھەیە و لەوێدا ھاتنی پارەکە ومیکانیزمی خەرجکردنی مووچەکە ڕوون دەبێتەوە، ھاوپەیمانان ھەر لەسەر بڕیاری خۆیانن کە سێ مووچەکە بدەن و چاوەڕوانین بزانین چۆن دەبێ".

چاوەڕێ دەکرێ، وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات.

ماوەی ٦٥ ڕۆژە زیاتر لە ٣٠ھەزار  پێشمەرگەی لیوایەکان ھیچ مووچەکیان پێنەدراوە.

شوان بەرزنجی
 





ئەم هەواڵە 1429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad