English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە پاریس
وێنەکە لە ئەرشیفی کۆبوونەوەیەکی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی فەرەنسا وەرگیراوە
2021-03-29 [06:34 AM]

ZNA- ھەولێر



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە پاریس و سبەی سێشەممە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ کۆدەبێتەوە. 
 
سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا بە بانگھێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەیە. 

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەیانیی ئەمڕۆ راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتبوو، لە کۆبوونەوەی ھەردوو سەرۆک برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ فەرەنسا، دۆخی عێراق، ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی، پەتای کۆڤید_١٩ و لێکەوتەکانی، مەترسییەکانی تیرۆر و ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، گرنگیی ھاوکاری و ھاوبەشیی ھەمەلایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش تاوتوێ دەکەن.





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad