English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت تەرمی چوار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دەگەڕێندرێنەوە هەرێم
2021-03-30 [08:25 AM]

ZNA-هەولێر


لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی چەند هاووڵاتییەکی کورد لە ئەوروپاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی گیان لەدەستدانی چەند هاووڵاتییەکی رۆژئاوای کوردستان لە کرواتیا بڵاویکردەوە: ''بە داخەوە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا، چوار پەنابەری کوردی رۆژئاوای کوردستان، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون''.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی رایگەیاندووە: ''وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان، لە سەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن.''

22ـی ئاداری ئەمساڵ، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک، کە پەنابەران خۆیان تێیدا حەشاردابوو، لە رۆژهەڵاتی کرواتیا، چوار پەنابەر کە کورد بوون گیانیان لەدەستدا و 10 پەنابەری دیکەش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad