English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان زراری : تەنھا لە ٪‏37ی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتۆتە ھەرێم
2021-03-30 [09:10 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەندامێکی لێژنەی کشتوکال لە پەرلەمانی کوردستان دەلێت مەبەستی بەدواداچوون سەبارەت بە دابەش کردنی پارەی جوتیاران پارێزگای ھەولێر بۆ ساڵانی ٢٠١٤- ٢٠١٥ - ٢٠١٦ ، سەردانی وەزارەتی بازرگانیمان کرد بۆ تاوتۆتۆکردنی چۆنیەتی دابەش کردنی پارەی گەنمی جوتیاران .

شوان زاری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند بۆ ساڵی ٢٠١٤ ئێمە پێویستمان بە  ٢٧ ملیار ٤٨٤ ملیۆن دینارە ، بەڵام تەنھا ١٠ ملیار و ٤٩٤ ملیۆن دینار ھاتووە ، کە دەکاتە ٪‏٢٩  دابەش دەکرێت بۆ ھەر جوتیارێک .

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی سەبارەت بە ساڵی ٢٠١٥ ئێمە پێویستمان بە  ١٠٢ ملیار و ٨٠ دینارە ، کەچی ٣٣ ملیار و ٢٨٦ ملیۆن دینار ھاتووە ، کە دەکات بە رێژەی ٪‏ ٣١ دابەش دەکرێت .

شوان زاری ئەوەشی خستە روو کە بۆ ساڵی ٢٠١٦ پێویستمان بە ١٢١ ملیار و ٤٢ ملیۆن دینارە بەڵام ٦٥ ملیار و ٧٧٩ ملیۆن ھاتووە ، بە رێژەی ٪‏٥١ دابەش دەکرێ بەسەر جوتیاران .

زراری راشیگەیاند  رێژەی ٪‏ ١ لەبانک ماوە وەکو ئیتیحادی بۆ کۆتای ئەگەر ئەو پارەی لای حکومەتی ھات ، ئەم پارەیەی لە بانک ماوە لەیەک بدرێت دەکرێ و بەسەر جوتیاران دابەش دەکرێت ، ئەگەر پارەکەش نەھات لە بەغدا ، ھەر جوتیارێک رێژەی خۆی وەردەگرێ کە لە بانک ماوە.





ئەم هەواڵە 1069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad