English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی هندی شوێنێكی فرۆشتنی گۆشت داخرا
2021-03-30 [12:07 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراو به‌هاوڵاتیان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی سیروان داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت؛ خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌‌.

نعمان عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگای سه‌ربه‌‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراو به‌ هاوڵاتیان ، له‌لایه‌ن ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ دوكانی گۆشتفرۆشی سیروان له‌ناوبازاڕ(به‌ربه‌له‌دیه‌كه‌) داخرا.

به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ساڵی (2007)ــه‌وه‌ هاورده‌كردنی گۆشتی هندی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ كه‌دوای پشكنین ده‌ركه‌وتوه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایه‌ كه‌هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ بۆ دروستبونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌له‌شی مرۆڤدا.

وتیشی؛ به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی سیروان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad