English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بنه‌وه‌
2021-03-30 [12:12 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیارە پاش كەمێكی دیكە كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە كۆشكی ئیلیزێ دەستپێبكات و چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.

فەوزی ھەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان كە یاوەری سەرۆكی ھەرێمە لە فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتی فەرەنسا نیو سەدەیە رۆڵی گرنگی بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستان ھەیە و داخوازییەكانی گەلی كورد، ھەوەھا رۆڵی ھەیە لە سەقامگیری كوردستان و ناوچەكە، بۆیە دیداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێم و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا گرنگی خۆی ھەیە، نزیكەی ساڵێك پێش ئێستاش ھەردووكیان لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، فەرەنسا بەردەوام گفتوگۆی لەگەڵ سەركردەكانی كورد ھەبووە، لە ساڵی 1991 یەكێك بوو پشتگیری لە گەلی كورد كرد و لەگەڵ ئەمەریكا و بەریتانیا كوردستانیان پاراست، لە ساڵی 2010 سەرۆك بارزانی سەردانی فەرەنسای كرد و لە كۆشكی ئیلیزێ لەگەڵ سەرۆكی ئەوكاتی فەرەنسا كۆبووەوە، دواتر لە كاتی شەڕی داعش فرانسۆ ئۆلاند سەرۆكی ئەوكاتی فەرەنسا چەند سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد، ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی كە پەیوەندیی ھەرێمی كوردستان و فەرەنسا گرنگ و بەھێزە و فەرەنسا بەردەوامە لە پشتگیری كردنی كورد.

فه‌وزی هه‌ریری ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لە كۆبوونەوەكە باس لە جوڵەكانی داعش لە ناوچەكە دەكرێت، كە ئێستا جوڵەی پێشمەرگە زیادیكردووە و مەترسی گەورەی ھەیە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەكە.

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێم ئاشكراشی كرد، ھەرێمی كوردستان بەشداری لە گەڕی داھاتووی گفتوگۆی نێوان ئەمەریكا – عێراق دەكات، كە بڕیارە 7/4/2021 بەڕێوەبچێت.

 

سه‌رچاوه‌: K24





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad