English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەری ھەیە قەدەغەیە ھاتووچۆ رابگەیندرێت 
2021-03-30 [02:27 AM]



وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باس لە راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ دەکات و رایگەیاند، ئەگەر پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی وەک پێویست نەبێت، قەدەغەی ھاتووچۆ یەکێک لە ئەگەرەکان دەبێت.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی: "ئەگەر پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی وەک پێویست نەبێت قەدەغەی ھاتووچۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان یەکێک لە ئەگەرەکان دەبێت، ئەگەر گشتیش نەبێت ئەوا بە سنوورداری دەبێت".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی تکا لە ھەموو لایەک دەکات، بۆ ئەوەی ھاوکار بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، خوازیاریشە "بڕیارەکانی لێژنەی باڵا وەک خۆی جێبەجێ بکەن، تا نەگەینە قۆناغی کەرەنتینی گشتی یان سنووردار".





ئەم هەواڵە 937جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad