English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ھۆکاری تێنەپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە دووبەرەیی شیعەکانە
2021-03-30 [03:30 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دوو بەرەی شیعە ھەن، ھەندێکیان خۆیان بە بەرەی نیشتمانی دادەنێن، ھەندێکیش دژایەتی دەکەن، ئەمەش بووەتە گرفتی گەورەی ‌بەردەم تێپەڕاندنی بودجە.

دیار تەیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە نێوان پێکھاتەی شیعە کێشە و گرفتی زۆر ھەیە، بە تایبەتی لە ڕوانگەی ھەڵبژاردنی داھاتوو سەیری بابەتەکان دەکەن بەشێکیان پێیان وایە ئەم بودجەیە بەم قەبارەوە پەسەند بکرێت، مستەفا کازمی وەک حکوومەت لە بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکاری دەھێنێت، "ملمڵانێی نێوان شیعەکان ھۆکاری سەرەکین بۆ تێنەپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: دوو بەرەی شیعە ھەن، ھەندێک خۆی بە بەرەی نیشتمانی دادەنێت، ھەندێکیش دژایەتی دەکەن و تۆمەتبارن بەوەی دژ بە بەرەی نیشتمانیین، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شارەزایی تەواوی ھەیە لە سەر وردەکارییەکانی رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا، بەداخەوە بەشێک لەپەرلەمانتاران دەیانەوێت لێکدانەوە و شرۆڤەی خراپ و جۆراوجۆر بۆ لێگەیشتنی ھەولێرو بەغدا بکەن.

ھەروەھا دیار تەیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئێمە ترسمان لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە ھەیە، زەمینەیەکی گونجاومان دەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راستگۆیانە ھاتووەتە پێش لە گەڵ بەغدا و ٢٠ جار شاندی بۆ بەغدا رەوانە کردووە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad