English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قۆناغی دووەمی شەقامی 150 مەتری دەست پێدەكات
2021-03-31 [09:17 AM]

​ZNA- هەولێر


دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی شەقامی 150 مەتری لە ئێستادا دیزاینی قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە لە کۆتاییدایە و بەم نزیکانەش، دەست بە دروستکردنی قۆناغی دووەم  دەكرێت کە شەش کیلۆمەتر دەبێت.

 

کەیفی فارس سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری شاری ھەولێر تەواوبوو، ئێستا کار لە دیزاینی قۆناغی دووەمی شەقامەکە دەکرێت کە شەش کیۆمەتر دەبێت و دیزاینەکەی لە کۆتاییدایە.

 فارس گوتیشی، کاتێک دیزاینەکە تەواوبوو، پێشکەشی وەزارەتی دەکەن و ئەوانیش پەسەندی دەکەن و دواتر گرێبەست بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم دەکرێت.

سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر باسی لەوەشکردووە، لە ماوەیەکی نزیکدا کە کارەکان تەواوبوون دەست بە دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی ١٥٠مەتری دەکەن کە لە بەحرکە تا شەقامی دھۆک دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆی پڕۆژەکە درێژییەکەی نزیکەی ٧٠ کیلۆمەتر دەبێت و ھەرجارە و بەشێکی دروست دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad