English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق چوونە ناو ھۆلی کۆبونەوەکان
2021-03-31 [01:36 AM]

ZNA- ھەولێر


پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، ھەموو ھەوڵەكان خراونەتە گەڕ بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بكرێت و پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێنرێت، ئێستا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران چوونەتە ناو ھۆڵی پەرلەمان.

لەوبارەوە حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێككەوتن لەنێوان لایەنەكان ھەیە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021.

ھاوكات ئەحمەد كینانی پەرلەمانتاری كوتلەی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ھەموو ھەوڵێكمان بۆ ئەوەیە ئەمڕۆ پڕۆژە بودجە پەسند بكرێت".

پێشتر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24ی گوتبوو، كە پێشبینی دەكات ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجە پەسند بكرێت.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad