English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: داوای لێبوردنەكەی فراكسیۆنی یەكێتی بەهەند وەر دەگرین
2021-03-31 [03:21 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوە پەرلەمانتارێکی یەکێتی ناوی مێینەی وەکوو سووکایەتی بەکار ھێنا فراکسیۆنی یەکێتی داوای لێبوردنی کرد و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێ داوای لێبوردنەکە بە ھەند

زانای مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی سووکایەتیکردن بە ئافرەت و مێینە لە لایەن پەرلەمانتارێکی یەکێتییەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕای گەیاند: ئەگەر ئەوە بۆچوونی خۆی بێت وەک لە دەقی داوای لێبوردنەکەی فراکسیۆنی یەکێتیدا ھات کە "ئەمە گوزارشت لە بۆچوونی فراکسیۆنی یەکێتی نییە"، ئێمە ئەم قسانەی پەرلەمانتارەکە ڕەت دەکەینەوە. ھەموومان بە گەورەییەوە سەیری رەگەزی مێینە دەکەین.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دوو حاڵەتی نەخوازراو ڕوویان دا، یەکێکیان ناوھێنانی کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە حکوومەتی (مێینە)، ئەوە نەشیاوی و ڕێزنەگرتنە لە نیوەی توێژی ھەرێمی کوردستان و سووکایەتییە بە تیمی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا، چونکە کابینەکە متمانەپێدراوی پەرلەمانی کوردستانیشە. بۆیە ئەو دەستەواژەیە ئەگەر بە سووکایەتی بێت، ئەوە سەرەتا سووکایەتییە بە ئافرەتانی کوردستان.

سەرنجی خستە سەر ئەوەش، کە لەسەر ئەو ھەڵەیە، فراکسیۆنی یەکێتی داوای لێبووردنی کرد و "ئێمەش بە ڕێزەوە ئەو داوای لێبووردنە قبووڵ دەکەین".

زانا مەلا خالید، ئاماژەی بەوەش کرد، لە حاڵەتی دووەمیشدا پەرلەمانتارێک دوور لە ھەموو ئەتەکێتێک، سەرۆکی فراکسیۆنێکی بەناو ئۆپۆزسیۆن پێڵاوەکانی گرتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بە پێی یاسای سزاکانی عێراقی ئەم کارە وەک تاوان دەبێ سەیر بکرێت و پەرلەمانتارەکە سزای خۆی وەربگرێت، ئەوە سووکایەتییشە بە خودی خۆی وەک پەرلەمانتار، چونکە ناتوانێ بەرگری لە مافی خەڵک بکا، بۆیە پێڵاو دەگرنە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانتار بەرگری لە مافی خەڵک دەکات نەک سووکایەتی و پێشێلکاری بەرامبەر یاسا بکت.

ھۆشداریشی دا، خەریکە ئەم کارانە چەند جارێک دووبارە دەبنەوە، بۆیە "نابێت خەڵکی کوردستان ئەم کارانە قبووڵ بکەن".

گوتیشی: "ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، خوازیاری بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانین بە شیوەیەکی ھێمن و سوود بەخش و یاسایی".

لەنجە دزەیی، سەرۆکی لیژنەی مافەکانی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بەکارھێنانی (مێینە) گوتی: ئەو ڕەفتارە مایەی نیگەرانیمانە و بەھیچ شێوەیەک لەکاتی دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە ھەڵەیە ھەڵوێستمان دەبێت و ڕیگە نادەین ھیچ کەسێک ئەگەر پارێزبەندی ھەبێ یان نا، ئاوا سووکایەتی بە ئافرەتانی کوردستان بکات، چونکە کێشەی ئافرەتان کێشەی ھەموو پیاوانە بە ئافرەتانیشەوە.





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad