English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ڕاپه‌ڕین سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تى خراپ به‌كارهێنانى ئامێرى په‌یوه‌ندى ده‌ستگیر كران
2021-03-31 [03:22 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕای گەیاند ھێزەکانیان لە سنووری قەزای ڕانیە، سێ کەسیان بە ‌تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێری پەیوەندی دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١/٣/٢٠٢١، محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاساییشی ڕاپەڕین  ڕاگەیاند: "بە ‌ھاوکاریی بەشی ئای تیی ھێزەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، ھێزەکانمان سێ تۆمەتباریان بە بەپێی مادەی (٢)ی یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیر کرد".

گوتیشی: تۆمەتباران ھەستاون بە ھاککردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دواتر بە ھۆی بوونی وێنە و ڤیدیۆی خێزانیی ھاککراوان، ھەڕەشەیان لێکردوون و داوای پارەیان کردووە.

باسی لەوەش کرد: لە ئێستەدا بە ‌بڕیاری دادوەر و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ‌و دیاریکردنی سزا بۆیان، دۆسیەی تۆمەتباران ڕادەستی بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان کراوە.


باسنیوز





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad