English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیرۆزباییی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە
2021-03-31 [03:26 AM]

ZNA-هەولێر


بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی (ئەکیتۆ) سەری ساڵی نوێی بابلیی ئاشوورییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم، ھیوادارم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و گەڕانەوەی ئومێد و ئارامی بۆ ئەوان و ھەموو  ھاووڵاتییان.

مایەی شانازییە کە کوردستان ھەمیشە نیشتمانی پێکەوەژیان، فرەیی، لێبوردەییی ئایینی و نەتەوەیی بووە و کریستیانانیش پێکھاتەیەکی ڕەسەن و دێرینی ئەم خاک و نیشتمان و کولتوورە فرەڕەنگەن کە دەبێ بە ھەموو شێوەیەک بیپارێزین و بەھێز و پتەوتری بکەین.

جەژنی ئەکیتۆ لە خوشک و برایانی کریستیانمان پیرۆز بێت و ھیوادارم پێکەوە جەژن و بۆنەکانی داھاتوومان لە دۆخێکی باشتردا لە سایەی پێکەوەژیان و ئاشتی و ئارامیدا بکەینەوە، قەیران و تەنگانەمان تێپەڕاندبێ و پەتای کۆڤید_١٩ و دەرھاویشتەکانی بەرۆکی جیھان و مرۆڤایەتییان بەردابێت.

خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان و تەواوی گەلانی جیھان بپارێزێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٣١/٣/٢٠٢١





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad