English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆى هه‌ولێره‌وه‌
2021-03-31 [03:28 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی لەبارەی پشوو بۆ سەرجەم ھاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١/٣/٢٠٢١، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی پرسیاریان لەبارەی دەوامی بەشەکانی ھاتوچۆ لە تۆمار و پشکنین و بەشی مۆڵەت لە ڕۆژی پێنجشەممە، کردبوو، پێیان دەڵێین بەپێی بڕیاری لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی پێنجشەممە دەوام لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان نییە و پشووە، بە ھاتوچۆشەوە".

باسی لەوەش کردووە، لەبارەی ئەو کەسانەی تاقیکردنەوەکانی شۆفێرییان لە بەشی مۆڵەت لە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ دیاری کرابوو، نۆرەکەیان دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو ٤/٤/٢٠٢١.





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad