English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان ستی گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ ھالاند ئامادەکردووە 
2021-03-31 [03:49 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ھێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئیرلینگ ھالاند . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەی مانشستەر ستی گرێبەستێکی گەورەیان بۆ ھالاند ئامادە کردووە و ئامادەن بەرزترین مووچەی لە پریمەرلیگ پێبدەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی مان ستی ئامادەن گفتۆگۆکانیان لەگەڵ یانەی بروسیادۆرتمۆند دەست پێبکەن سەبارەت بە گواستنەوەی ھالاند بۆ پریمەرلیگ و توانایان ھەیە شایستە داراییەکانی ئەم یاریزانە دابین بکەن. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لەم بارودۆخە داراییەی ئێستا تەنھا یانەکانی مانشستەر ستی و پاریس سانجێرمان دەتوانن ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ دابین بکەن بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ھالاند ، ئەم پارە زۆرەش لە توانای یانەکانی دیکە نییە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1411جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad