English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق جێگیرکرا 
2021-03-31 [04:17 AM]

ZNA- ھەولێر



لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە تایبەتە بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق، ماددەکانی تایبەت بە پشکی ھەرێم و شایستەداراییەکانی لە پڕۆژەیاساکە پەسەند کران.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگ بە ھەردوو ماددەی ١٠ و ١١ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق درا، کە تایبەتن بە پشکی ھەرێم و شایستە داراییەکانی.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢١ کۆ بووەوە، کە ماوەی چەند مانگێکە چاوەڕێی پەسەندکردنی دەکرێت و تا ئێستا چەندین کێشە و گرفت خراونەتە بەردەم تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیاسایە.





ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad