English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
2021-03-31 [05:04 AM]

ZNA- ھەولێر




لە کاتێکدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و زامنکردنی بژێویان و دەستەبەرکردنی ئارامی و خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان. بەڵام بەداخەوە کەسانێک ھەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچی دەستەواژەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانی و سیاسی بە کار دەھێنن و ڕەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن وەک ئەوەی بەداخەوە ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان کە ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنی ڕق و نانەوەی پشێوییە.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستوورییەکان و پەرلەمانی کوردستان ھەیە. چاوەڕوانی ئەوەشی ھەیە پەرلەمانتاران لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکاندا، ھەڵسوکەوت بکەن و بەرگری لە مافی ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکەن.


د.جوتیار عادل
گوتەبێژی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٣/٣١





ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad