English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیەندراوێک لە یەکێتی ئافرەتانی کوردستانەوە
2021-03-31 [05:09 AM]

ZNA- ھەولێر



پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانی و ناوەندی سەرەکی بەشداری جەماوەر لە دەسەڵاتدا، خاوەن گرنگییەکی یەکجار گەورەیە لە سیستەمی دیموکراسیدا  و دوو گرنگترین ئەرکی یاسادانان و چاودێریکردنی بۆ کۆی تەوەرەکانی ژیان و کایەکانی بەڕێوەبردنی لە ئەستۆیە، ھەربۆیە دەبێت؛ ئەندامانی لەوپەڕی ئاستی بەرپرسیاریەتی مرۆیی و نیشتمانی ھاوکات ئەزموون و شارەزایی بوار و کایە جیاوازەکان بن.

مایەی نیگەرانیمانە کە ئەمڕۆ ناجۆرترین دیمەن و نمونەی ئەدای پەرلەمانیمان لە ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بینی.
پەرلەمانتارێک لە ڕوانگەی ھزری پیاوسالاری و زمانی زبری بازاڕی بێ ڕێزی بە تواناکانی ئافرەت کرد، لە کاتێکدا خودی ئەو دامەزراوەیەی کە ئەم بەڕێزە ئەندامیەتی ٣٤ ئەندامی و لەنێویاندا ٢ لە دەستەی سەرۆکایەتییەکەی لە ڕەگەزی مێ، ن، ئەوەش لە کاتێکدا یەکێکە لە شانازییەکانی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان، لە ھەمانکات ئافرەتان چی لە سەرۆکایەتی و چی لە ئاستی ئەندام و لیژنەکان لەوپەڕی ئاستی توانا و کارامەیین.

بەو دەربڕینەی ئەم پەرلەمانتارە سەلماندنی کە توانای فکری و زمانی دەربڕینی نەگەیشتووە بەو ئاستەی لە دەزگایەکی باڵای  یاسادانان ئەندام بێت، کە ئەرکی یاسادانانی لە ئەستۆیە بۆ کۆمەڵگەیەک دوای قوربانیدانێکی زۆری ھەردوو ڕەگەز بووە بە خاوەنی ئەو دامەزراوە نیشتمانییە.

ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە حکومەتی ھەرێم پرەنسیبی یەکسانی جێندەری وەک بنەما ڕەچاو کردووە و بواری ڕەخساندووە بۆ ئافرەتان تا تواناکانی خۆیان بسەلمێنن، بەردەوامیش ئاستی بەشداری ئافرەت لە دامەزراوەکانی حکومەت و دەرکەوتن و ھەڵکەوتنی توانای ئافرەت لە ھەڵکشاندایە، بۆیە بە ھەموو توانایەک پشتیوانی حکومەت و قەوارەی دیموکراسی ھەرێمی کوردستانین.

 ئەم ڕەفتارەی ئەمڕۆی ئەو پەرلەمانتارەی بێ ڕێزی بە توانای ئافرەتان کرد، دەبێت ئیجرائاتی بەدوادا بێت، لەو چوارچێوەیەدا داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت و گشت ئەندامانی ئافرەتی فراکسیونە جیاوازەکان و یەکسانخوازان دەکەین: ئەو بێ ڕێزییە لەو پەرلەمانتارە قبوڵ نەکرێ و حەسانەی پەرلەمانی لێ وەبگیرێتەوە چی دیکە مافی ئەندامبونی لە پەرلەمان نەمێنێت.

بۆ ئەوەی پەرلەمان ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی لە یاسادانان و چاودێری دوور لە چەواشەکاری و یاریکردن بە ھەستی جەماوەر ئەدا بکا و کەشی پەرلەمانیش دوور بێ لە جیاوازی جێندەری و بە کەم سەیرکردنی تواناکانی نیوەی پێکھاتەی کۆمەڵگە کە ئافرەتانن.

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
٣١/٣/٢٠٢١





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad