English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری
2021-03-31 [05:32 AM]

ZNA- ھەولێر



سەرۆک مەسعود بارزانی، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئاراستەی گەلی کلدان سریان ئاشووری لە کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان کرد، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی کلدان سریان ئاشووری لە کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەم، ئومێدی ئەوە دەخوازم، سەری ساڵی تازەی ئاشووری بابلی دەستپێکێکی تازە بێت بۆ کۆتاییھاتنی ئەو ئازار و نەھامەتییانە کە لە ئەنجامی ھزری توندڕۆیی و تیرۆر بۆ خوشک و برا کریستیانەکانمان ھاتووەتە ئاراوە.

لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشووری و ھەموو پێکھاتەکانی تری کوردستان دووپات دەکەمەوە کە ئێمە ھەموومان لەدژی تیرۆر و جیاکاری لە یەک بەرەداین و لە مرۆڤبووندا براین و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەک چارەنووسمان ھەیە و ، پێویستیشە فەرھەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی نێوان ھەموو پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکان پارێزراو بێت و قووڵتر ببێت

ھیوادارم ھەموو جەژن و بۆنەکان لە ئاشتی و ئارامی و دوور لە پەتا و نەخۆشیدا بکەنەوە.

مەسعود بارزانی

٣١ـی ئاداری ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad