English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر، سەردانی قائیمقامیەتی قەزای خەباتی کرد
2021-04-01 [11:11 AM]

ZNA- هەولێر


بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی ناوچەکە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.4.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە مەسعود کاڕەش و هێمن قادر، جێگرانی پارێزگار، سەردانی قایمقامیەتی قەزای خەباتی کرد و لەلایەن کوێستان ئەحمەد قادر، قائیمقامی قەزای خەبات و بەرێوەبەرانی ناحییەکان و بەرپرسانی ئیدارەی قەزاکە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

لەکۆبوونەوەیەکدا، لەگەڵ قائیمقام و بەرێوەبەرانی ناحییەکان و بەپرسانی ئیداری قەزاکە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئەوەی سوپاسی قائیمقام و بەرپرسانی ناوچەکەی کرد کەبەم بارودۆخە سەختە داراییەی هەبووە کارەکان ڕاییکردووە، دواتر بەگشتیی لە بارودۆخی ناوچەکەی کۆڵییەوە و تیشکی خستە سەر ئەرک و جێبەجێکردنی فەرمان و ڕێنماییەکان و خستەگەڕی هەوڵەکانیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و لێژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرنا و پابەندبوونی هاوڵاتییانی سنوورەکە بەرێکارەکانی خۆپارێزی و ڕایگەیاند: "هیوادارین وەک یەک تیم بەگڕوتینی زیاتر هاوکاری و هەماهەنگی یەکتر بن لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییان ناوچەکە، وەکو پارێزگای هەولێریش تەواوی پاڵپشتی خۆمان بۆپرۆژە و کارەکانتان دووپاتدەکەینەوە".

پارێزگاری هەورلێر هەروەها وتی: "دەمانەوێت بۆ خواست و داواکاری و داخوازییەکانی هاوڵاتییان چی لەتواناداهەیە بەوپەڕی رێزگرتن و وەک ئەرکێکی سەرشانتان بۆیان ڕایبکەن، ئامانجی ئێمە لەپارێزگای هەولێر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییە لە سنووری پارێزگەکەمانە بەشێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی لەسەرجەم قەزاو ناحیەکان".





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad