English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیروان بارزانی: لەمانگی رابردوودا زیاتر لە 125 حەشارگە و تونێلی تێرۆریستانی داعش کراونه‌ته‌ ئامانج
2021-04-01 [11:13 AM]

ZNA- هەولێر


سیروان بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: له‌مانگی سێى رابردوودا ، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی دوانزده‌ رۆژدا ، زیاتر له‌ 125 حه‌شارگه‌ و ئه‌شكه‌وت و تونێلی تیرۆرستانی داعش كراونه‌ته‌ ئامانج .
 سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ- مه‌خموری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: لەبارەگای میحوەری 6 پێشوازیمان کرد لە ژەنەراڵ کەڤن کۆپسی جێگری فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەعێراق و سوریا و ژەنەراڵ فرانچێسکۆ فەرماندەی ھێزی ھاوپەیمانان لەکوردستان و شاندی یاوەریان .
سیروان بارزانی  رایده‌گه‌ێنێت: لەکۆبوونەوەمان لەگەڵیاندا باس لەڕەوشی ئەمنی وجموجۆڵی تێرۆریستانی داعش کرا ، ھەروەھا داکۆکی لە پتەوکردن و بەردەوامی دان بەھەماھەنگی نێوان پیشمەرگەو ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای عێراق کرایەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەش بە کاریگەری ئۆپەراسیۆنی ھاوپەیمانان بەھەماھەنگی لەگەل پێشمەرگە کرا کەلەم مانگەدا ئەنجام درا تیایدا زیاتر لە 125 حەشارگەو ئەشکەوت و تونێلی تێرۆریستانی داعش کرانە ئامانج و ئۆپەراسیۆنەکە12 ڕۆژی خایاندو گورزێکی کاریگەر بەر تێرۆریستان کەوت.

1

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad