English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ سووتا
2021-04-01 [11:49 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایگەیاند،  کە لە گوندێکی سنووری ھەولێر تانکییەکی سووتەمەنی ئاگری گرت و بەھۆیەوە کەسێک سووتاوە.

رائید سەرکەوت کارەش وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١/٤/٢٠٢١، لە گوندی زەردەشت لە ڕێگای گوێر ڕووی دا، لە ئەنجامدا کەسێک بە ڕێژەی ٩٢% سووتاوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ھەروەھا رائید سەرکەوت کارەش وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر  ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ڕووداوەکە بەھۆی تەقینی تانکیی سووتەمەنی لە کاتی بەکارھێنانی کۆسەرە، ڕووی داوە.


رێباز یونس

 

 





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad