English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی پەرلەمان : تێپەراندنی یاسایی بوجە دەستکەوتێکی گەورەبوو بۆ کورد
2021-04-01 [03:13 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەلێت پەسەند کردنی بودجەی گشتی عێراق لە کاتێکدا کە زۆرێک لە فراکسیۆن و پێکهاتەی سیاسی عێراقی وەک کەرەستەیەک بۆ  بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان بەکاردەهێنا، کە هەر ئەمەش گرێکوێرەی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەبوو، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە ئێستادا کە هێشتان هەرێم لەژێر گوشارەکانی قەیرانی دارایی و ماکەکانیەتی. 


شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند تێپەڕاندنی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جێکردنەوەی پشکی کوردستان تێیدا وێڕای تێبینی زۆر، بەڵام دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەرێمی کورستان و هاوکارێکی باش دەبێت لە وەرچەرخانی دۆخی دارایی بە ئاراستەیەکی باشتر و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین و تێپەڕاندنی دۆخی ناچاری لێبڕینی مووچە.


زراری گوتیشی لەلایەکی دیکە یاسای بودجەی گشتی عێراق چەند گرێ کوێرەیەکی دیکەی کردەوە کە لە پرۆژەیاساکانی چەند ساڵی پێشوو وەک کێشەیەکی گەورە لە نێوان هەولێر بەغدا مابوونەوە، بە تایبەت لە پرسی فرۆشتنی نەوت، کە ئێستا وەبەرهێنان و هەناردەکردن و بازاڕی نەوتی هەرێم چوارچێوەیەکی یاسایی وەرگرتوو، ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمی دانی ناوە بە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت و گرێبەستەکانی، کە ئەم هەنگاوەش بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز هاوکارێکی باش دەبێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بازاڕی نەوتی هەرێم پڕفرۆشتر دەبێت. 

شوان زراری ئەوەشی خسیە روو پێداگیری حکومەتی هەرێمی کورستان بە تایبەت رۆڵی گەورەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان، هۆکاری بەدەست هاتنی ئەو دەستکەوتانەی سەرەوە بون، کە هەنگاوێکی گەورە بەرەوە کوردستانێکی بەهێزی بردین، جێی خۆیەتی سوپاسی سەرۆکی حکومەت و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا بکەین، کە توانیان بە پشودرێژی و پێشمەرگە ئاسا بجەنگن بۆ بەدەست هێنانی پشکی کورد و دەستکەوتەکانی دیکە لە نێو پڕۆژەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad