English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له‌ گرنگیی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا عێراق ده‌كاته‌وه‌
2021-04-01 [05:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوزای له‌ جەنەرال جۆن تایگەرت، گەورە ڕاوێژکاری سه‌ربازیی باڵیۆزخانه‌ی ئەمەریکا لە به‌غدا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا كه‌ به‌ڕێزان کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسانی سه‌ربازیی هه‌ردوولا ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان پیرۆزباییان له‌ تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ كرد و هاوبه‌شیی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانانیان دووپات كرده‌وه‌‌ و ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رز نرخاند.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی‌ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌سف كرد و جه‌ختی له‌ خواستی برودانی زیاتری‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه‌.

به‌ڕێزیان سوپاسی هاوكارییه‌کانی ئه‌مه‌ریكای له‌ شه‌ڕی دژی داعش بۆ پێشمه‌رگه‌ و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ پرۆسه‌ی چاكسازیدا كرد، هه‌روه‌ها خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان دا. له‌مباره‌یه‌وه‌ چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدرالی له‌ عێراق به‌ كلیكی چاره‌سه‌ری له‌قه‌ڵه‌م دا كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایه.

هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جیهان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌‌ بوون.





ئەم هەواڵە 862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad