English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیرادەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەركەوت و ئەوانەی دەیانویست بەرامبەر مووچەیەك هەموو شتێكی هەرێم رادەستی بەغدا بكرێتەوە، شكستیان هێنا
2021-04-01 [05:40 AM]

ZNA : هەولێر


بە جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق، ئیرادەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەركەوت و خۆفرۆشان و ئەوانەی دەیانویست بەرامبەر مووچەیەكی سەرشۆڕانە هەموو شتێكی هەرێمی كوردستان رادەستی بەغدا بكرێتەوە، شكستیان هێنا.

چاودێرانی سیاسی جەخت لەوە دەكەنەوە كە بە پەسەندكردنی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان، خیانەتکارانی ١٦ ئۆکتوبەر و هاوپەیمانیی هیوای جاشەكان و هەموو ئەوانەی هەوڵی ڕادەستکردنی هەموو هەرێمی كوردستانیان دەدا بەرامبەر بە مووچەیەكی سەرشۆڕانە، شكستیان هێنا و ئیرادەی بەهێزی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەركەوت.

لەمبارەیەوە د. رێبین سەلام، مامۆستای زانكۆ بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند، لاهوور جەنگی و تاقمەكەی بە شێوەیەكی چاوقاییمانە دەیانەوێت خۆیان بكەنە خاوەنی سەركەوتنی ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا، لە كاتێكدا هەموو خەڵكی كوردستان دەزانن ئەوان دەیانەویست بۆ مووچەیەك هەموو هەرێمی كوردستان تەسلیمی عێراق بكەنەوە وەك چۆن پێشتر كەركووكیان تەسلیم كردۆتەوە، ”مەگەر هەر ئەوان نەبوون لێژنەی دانوستانكاریان بە لاواز نیشان دەدا؟ خێرە ئێستا دەڵێن لێژنەكە بەهێز بوو و ئێمە پشكی كوردستانمان جێگیر كردووە؟“.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ جەختی كردەوە كە لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراقدا ئیرادەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی سەربەرزی كوردستان سەركەوت و بەبێ ئەوەی هیچ سازشێك لە ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان بكرێت (كە تاقمێك داوای ئەو سازیشكردنەیان دەكرد)، ڕێككەوتن كراوە و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق جێگیر كراوە.





ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad