English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە عیسمەت ئەرگوشی دەکات
2021-04-01 [10:54 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە عیسمەت ئەرگوشی، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( کەمال )ی برایەوە.


سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بەبەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 


بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad