English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی دادوەر محەمەد ئەلعرێبی
2021-04-03 [12:44 PM]

ZNA - ھەولێر



بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دادوەر (محەمەد ئەلعرێبی)ـمان پێگەییشت کە یەکێک بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشداربووە لە دادگاییکردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی عێراق بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان لە تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانی گەلی کوردستاندا ھەبووە.

سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری دادوەر محەمەد ئەلعرێبی و دادوەرە بەڕێزەکان و ناوەندەکانی دادوەریی و گەلانی عێراق دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم. لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٣ـی نیسانی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad